٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٣٩
Source: Mehrnews
نەوتی هەرێمی کوردستان گەییشتە خاکی ئەمریکا

یەکەم وەجبەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان، دوو مانگ دوای کردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- تورکیا، لە بەندەری لوئیزیانای ئەمریکا، بەتاڵ کرایەوە.

 دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە هێلی بۆری عێراق-تورکیا جگە لە دابینی نەوتی پێداویستی پاڵاوگەکانی ئەمریکا بە نرخی ڕکابەری، نیشانەیەک لە تۆکمە بوونەوەی سیاسەتەکانی واشنتۆن هەمبەر هاوبەش و ڕکابەرەکان لە ناوچەکەیە.

دوو مانگ دوای کردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- تورکیا، لە 24 ی نۆڤەمبەر نەوتهەڵگرێک کە نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان کە لە بەندەری جیهانەوە هاتبوو، لە ترمیناڵی نەوتی لوئیزیانا لە ئەمریکا وەستا. ئەگەرچی هاوردەی نەوتی ئەمریکا زیاتر بە پێی بازرگانی تایبەت و نرخ دانان ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەو وەجبە بە بێ ڕاگرتنی اتی سێ رەهەندی کە لە سیپتەمبەر بە ناوبژیوانی ئەمریکا لە نێوان بەغدا، هەولێر و کۆمپانیا نەوتیە چالاکیەکان لە باکووری عێراق هاتە دی، مومکین نەبوو. ئەو ڕووداوە کۆتایی هێنا بە ڕاگرتنی هەناردەی ئەو هێلە زیاتر لە دوو ساڵ ڕاگرتن.

ئەمریکا لە دەیەکانی ڕابردوو ڕۆڵی گرینگی لە پێکهاتەی وزەی عێراق؛ لە دەستەبەر کردنی دیاری کردنی مووچەکی بەڕێوەبەرایەتی هاوبەشی نەوتی نوێ بۆ کوردەکان لە دەستووری 2005 ەوە بگرە تا پاڵپشتی هاوکات لە چالاکی کۆمپانیاکانی ئەمریکی لە باشوور و باکووری عێراق، ناوبژیوانی لە ڕێککەوتنە پێشووەکانی بەغدا- هەولێر سەبارەت بە داهاتی نەوتی و هاندانی تورکیا، عێراق و هەرێم بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنی ئەم دواییە سەبارەت بە ئەو هێڵە بۆریە ڕۆڵی گێڕاوە. ئەو ڕۆڵگێڕانە ئەمڕۆش، چ بۆ سەقامگیری یەکێک لە وەبەرهێنەرە سەرەکیە نەوتیەکانی جیهان و چ بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە بەدوای گەشەی پڕۆژەکانی خۆی لە باکوور و یان گەڕانەوە بۆ چالاکیەکان لە باشوورین، گرینگە کە نوومنەی گرێبەستی ئەم دواییەی ئەکسۆن موبیلە.

بۆچی پاڵاوگەکانی ئەمریکا بەدوای نەوتی هەرێمن؟

بە گوێرەی داتاکانی کۆمپانیای هەواڵگری بازاڕیKpler ، نەوتهەڵگری " سی ویز برازوس " لە کۆتاییەکانی ئۆکتۆبەر نزیک بە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی لە بەندەری جیهان بارگیری کردووە و پاشان بەرەو لوئیزیانا بەڕێ کەوتووە. بە پێی پشت ڕاست کردنەوەیKpler وTankerTrackers ، چاوەڕوانی دەکرێت نەوتهەڵگری زیاتر لە داهاتوویەکی نزیک بەرەو ئەمریکا بکەونە ڕێ.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئەو هەناردە، پێداویستی پاڵاوگەکانی ئەمریکا بە نەوتی خاوی مامناوەند و ترشە؛ جۆرێک نەوت کە لە ناوخۆی ئەمریکا بە قەد پێویست بەرهەم نایەت یان بە نرخی گونجاو ناگوازرێتەوە. ئەمریکا لە حاڵێکدا کە نەوتی سووکی شیرین هەناردە دەکات، بۆ دابینی پێداویستی پاڵاوگەکانی خۆی هێشتا هاوردەکاری نەوتی مامناوەند، قورس و ترش لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەمریکای لاتینە.

کۆمپانیا هەناردەییەکانی نەوتی هەرێم بۆ ڕاکێشانی کڕیاران، دوای کردنەوەی هێڵی بۆری ، داشکانی بەرچاویان داوە و هەناردە کردنیان خێرا کردووەتەوە. یەکەم وەجبەکان زیاتر بەرەو پاڵاوگەکانی ئەورووپا و مەدیتەرانە بوون، واتا کڕیارە نەریتیەکانی نەوتی باکووری عێراق پێش داخستنی هێڵی بۆری لە مارسی 2023.

لە ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە لە نەوتی هەناردەیی وەکوو نەوتی کەرکووک یا دەکرێت، لە حاڵێکدا کە بە پێی ڕاپۆرتیIraq Oil Report ، هیچ نەوتێک لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە بەرەو جیهان هەناردە نەکراوە و هەموو نەوتەکانی ئێستای هەناردەیی لە کێڵگەکانی هەرێمەوە دابین دەکرێت.

پێش داخستنی 2023، هێڵی بۆری عێراق بۆ تورکیا، ئەو هێڵە بۆریە ڕۆژانە 400 بۆ 450 هەزار بەرمیل نەوتی دەگوازتەوە کە 350 هەتا 375 هەزار بەرمیلی هی هەرێم و 75 هەتا 100 هەزار بەرمیلی نەوتی حکومەتی فیدراڵ بوو. هەناردەی ئێستا هێشتا نەگەییشتووەتە ئەو ئاستە.

گرینگایەتی ژێئۆپۆلیتیکی هێڵی بۆری عێراق- تورکیا

ڕێککەوتنی کاتی لەسەر کردنەوەی ئەو هێڵە بۆریە بەستێنی بۆ دانوستانی بەربڵاوتری بەغدا و هەولێر لەسەر وەبەرهێنان و هەناردەی نەوتی باکوور و هەروەها چارەسەری زیاتر لە یەک ملیار دۆلار قەرزی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتیەکانی خۆش کردووە. بە پێی ڕێککەوتنی سیپتەمبەر، کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری ڕۆژاوایی ڕاسپاردەی لێکدانەوەی دۆخی پێدانەکانی پارەیە و ئەو ڕێککەوتنە دوای 31ی دیسەمبەر ئەبێ بە شێوەی مانگانە نوێ بکرێتەوە.

هەلە وزەییەکانی باڵاتر لە نەوت

زۆربەی بەشەکانی گازی سروشتی لە باشوور وەکوو بەرهەمی ئاستی دووی بەرهەمی نەوتی هەڵدەکۆڵدرێت، بەڵام هەرێمی کوردستان خاوەن پاشەکەوتی بەرچاوی گازی ناهاوڕێی نەوت و دەفرایەتی سەرتر لە وەبەرهێنانی کارەبایە. تۆکمە کردنەوەی هاوکاری لە بواری وزە لە نێوان بەغدا و هەولێر دەتوانێت ئیزن بداتە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان پڕۆژە گازیەکان پەرەپێبدات و بەم شێوەیە، گازی زیاتر بنێردرێتە سەرتاسەری عێراق.

لە هەمان پێوەندیدا، هەفتەی ڕابردوو گەورەترین کۆگای گازی هەرێم هێرشی مووشەکی کرایە سەر؛ هێرشێک کە نیشانی دەدات بەرز بوونەوەی ڕۆڵی گازی هەرێم لێکەوتە ئەمنیەتیشی هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha